الأحد, ديسمبر 22, 2024
Homeالاخبار والاحداثرسالة كتلة الاتحاد الوطني الكردستاني بمناسبة إعادة رفات شهداء قرية كوجو الايزديين

رسالة كتلة الاتحاد الوطني الكردستاني بمناسبة إعادة رفات شهداء قرية كوجو الايزديين

پەیامی فراکسیۆنی یەکێتیی بەبۆنەی گەرانەوەی ڕوفاتی شەهیدانی یەزیدی لەگوندی کۆجۆ

لەبەرەبەیانی ٢٠١٤/٨/١٥ و لەگوندی کۆجۆ ، تیرۆریستانی داعش بەشێوەیەکی دڕندانە و دوور لەهەر بەهایەکی ئینسانی و ئاینی کوشتارگەیەکی گەورەیان ئەنجامدا و کارەساتێکی گەورەیان دژ بەگەلی کورد و تەواوی عیراقیەکان ئەنجامدا

کارەساتی گوندی کۆجۆی خوشک و برایانی یەزیدی کەبوە هۆی شەهیدکردنی سەدان هاوڵاتی لەیەک ساتدا و ئێستایش ڕوفاتی ١٠٤ شەهیدیان دەگەڕێتەوە لەو ڕۆژگارەدا جگە لەسەختی تاوانەکە ، لەهەمانکاتدا هۆکارێکی باش بوو بۆ ناساندنی ترسناکی داعش لەئاستی نێودەوڵەتی و کۆکردنەوەی وڵاتان بۆ لێدان لەداعش و هاوکاریکردنی هێزە شەرکەرەکان لە سوپا و پێشمەرگە بەئامانجی تێکشکاندنی تیرۆریستان. هەروەک لەلایەکی دیکەوە هۆکاری یەکخستنی گوتاری سیاسی و کۆکردنەوەی لایەنە سیاسیەکان بوو بەوەی کەهەموان یەک دوژمنی هاوبەشمان هەیە

لەم بۆنەدا، وەک فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پشتیوانی هەموو هەنگاوێکی حکومی و پەرلەمانی لەسەر هەردوو ئاستی حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی هەرێم دەکەینەوە بەمەبەستی قەرەبوکردنەوەی مادی و مەعنەوی خوشک و برایانی یەزیدی لەکۆجۆ و شەنگال و تەواوی ناوچەکانی تر. هەروەک داوا لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و تەواوی فراکسیۆنەکانی تر دەکەین کە پەلەبکرێ لەتێپەراندن و دەنگدان بەپرۆژەیاسای رزگاربوە یەزیدیەکان، کەهەر لەسەرەتاوە فراکسیۆنی یەکێتیی بەرگریکاری راستەوخۆی دەرچواندنی یاساکە بوە

سڵاو لەرۆحی شەهیدانی یەزیدی و تەواوی شەهیدانی دەستی تیرۆر

فراکسیۆنی یەکێتیی
لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
٢٠٢١/٢/٥

ـــــــــــــــــــــــــــ

 

أقدم إرهابيو داعش صبيحة يوم 15/8/2014، وبطريقة وحشية بعيدة كل البعد عن الأعراف والقيم الانسانية والدينية، على ارتكاب مذبحة في قرية كوجو، وكانت بمثابة كارثة مفجعة حلت بشعب كردستان والعراقيين كافة.
إن جريمة قرية كوجو التي ارتكبت ضد أخواتنا وإخواننا الايزديين وأسفرت عن استشهاد مئات المواطنين الأبرياء في لحظات، وقد أعيدت رفات 104 شهداء منهم حاليا، فضلا عن هول الفاجعة آنذاك، فإنها كانت عاملا مهما للتعريف بخطورة تنظيم داعش الارهابي على الصعيد الدولي والتحالف بين دول العالم على ضرب داعش وتقديم العون والمساعدة للقوات المحاربة من الجيش والبيشمركة بهدف دحر الاهابيين. ومن جانب آخر ساهمت في توحيد الخطاب السياسي واتفاق الاطراف السياسية المختلفة، على أن هناك عدوا مشتركا للجميع.
في هذه المناسبة الأليمة، نحن في كتلة الاتحاد الوطني الكردستاني، نؤكد دعمنا لكل خطوة حكومية وبرلمانية على مستوى الحكومتين الاتحادية و اقليم كردستان الى تعويض الأخوات والاخوة الايزديين في قرية كوجو وشنكال وبقية المناطق الأخرى، ماديا ومعنويا، كما ندعو رئاسة مجلس النواب والكتل البرلمانية الأخرى الى الإسراع في التصويت على مشروع قانون الناجيات الايزديات وتمريرها في مجلس النواب، حيث كانت كتلة الاتحاد الوطني المدافع الرئيس في تشريع القانون.
تحية الى أرواح الشهداء الايزديين وجميع الشهداء من ضحايا الارهاب الأسود.

كتلة الاتحاد الوطني الكردستاني
في مجلس النواب العراقي
٢٠٢١/٢/٥

RELATED ARTICLES

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

Most Popular