الترجمة من الكوردية / بركات العيسى
” لا مشكلة في قتل بضعة الوف من الأيزيديين ،في وقت قتل الاف اخرى منهم “
ماذا حدث في ٢٠١٤.٨.٣ ؟
هنا سوف أتحدث عن جزء بسيط من حقيقة الأحداث في تلك الأيام السوداء عندما كنّا في ناحية ربيعة .
١. في الصباح الباكر وصلتنا اخبار سقوط بعض قرى شنكال .
٢.في الظهيرة انسحبت القوات المرابطة في حدود سنجار دون مقاومة .
٣.بعد الظهيرة تم اخلاء سنوني وحدودها دون اية مقاومة .
٤. القوات التي انسحبت من حدود شنكال مرت من ربيعة الى حدود سحيلا دون ان تتوقف في نقاطنا العسكرية .
٥. في الظهيرة وصلتني اخبار من تنظيمات الحزب الوطني الكوردستاني في شنكال وجماهيرها في شنكال وسنوني وخانصور ان الاوضاع متأزمة ،ولا توجد اية مقاومة ، والالاف يتجهون نحو ربيعة ، وفي حال عدم مقاومة داعش فمن السهل ان يهاجموا عن طريق العوينات _ربيعة ونقع جميعنا اسرى ،وسوف يتم ابادتنا ، فقلت لهم ” انا هنا وسوف ابقى حتى لو كانت النتيجة قطع رأسي .
٦. اهالي شنكال وسنوني وخانصور اتجهوا نحونا .
٧. داعش هاجمت في حينها عن طريق العوينات وحدثت اشتباكات ، واوقفناهم في حدهم .
٨. القوات المتواجدة في ربيعة تجمعت ايضا للانسحاب .
٩٠ طلبت منهم البقاء لان الناس يتجهون نحونا ، وليس من المعقول تركهم لداعش ، ولكن كلامي لم يكن له جدوى .
١٠ اتصلت بقيادتنا واخبرتهم ان القوات المتواجدة هنا ايضا تنسحب ، فأخبروني بانني سوف اتلقى جواب عما سوف يحدث .
١١. بعد نصف ساعة تلقيت اتصال مفاده ” علينا بالانسحاب” ، فاخبرتهم انه ليس من المعقول ان ننسحب والنساء والاطفال والمدنيين يتجهون صوبنا ، وداعش يقترب ، فاخبروني ان الاوامر صدرت بالانسحاب ، فاخبرتهم بانني سوف لن انسحب وسوف اكون مسؤولا امام الله والناس .
١٢. بعد عشر دقائق اعادو الاتصال وامروا بالانسحاب ، فرفضت الاوامر واخبرتهم انني سوف انفذ الاوامر بالمقاومة وليس الانسحاب ، وانني غير مستعد ان اتنازل عن اي طفل كوردي او شبر من تراب كوردستان دون مقاومة ،ولن البي طلب الانسحاب ، لذلك اتصلوا بمعاوني وطلبوا منه ان ينسحب هو والوحدة العسكرية ٨٠ فنفذو الاوامر وانسحبوا وتركوني .
١٣ . في ذلك الحين قوات داعش حاصرتنا فطلبت حينها من وحدات حماية الشعب YPG ارسال المزيد من القوات ، لأن قواتنا تنسحب والمدنيين يتجهون نحونا ، وداعش يرغب بالاستيلاء على ربيعة ، وفي وقت قصير ارسلت وحدات حماية الشعب الاسناد ووصلت ايضا عناصر امن غرب كوردستان ” الاساييش ” .
١٤ .اولى قوافل المدنيين الهاربين من شنكال وصلت ، وداعش حاصرتنا للمرة الثالثة وقاومناهم .
١٥ .بعد الظهيرة اخبرتنا وحدات حماية الشعب YPG ان قوات البيشمركة لم تخلو الحدود بين ربيعة وسنجار فحسب ، ولدينا المعلومات انهم اخلوا حدود ربيعة سحيلا ايضا ،وداعش من حدود زمار يتجه نحو سحيلا_غرب كوردستان ،ولدينا مخاوف من دخولهم الى رؤژئافا” غرب كوردستان . سوريا ” ولدينا قوات قليلة لحماية تلك المناطق ، فاخبرتهم ان عدد قواتنا ايضا قليل وليس لدّي سوى ٢٧ عنصر مقاومة ، وحدود المقاومة هنا ايضا واسع ، فوافقوا على ابقاء عشر عناصر من قوات حماية الشعب YPG ، و٤ عناصر من قوات حماية المرأة ” YPJ وسلاح دوشكا ١٢ ملم مع ذخيرة عدد ٨٥ رصاصة ، لذلك اضطررت على الموافقة .
١٦ . اخذوا طريقهم ، وداعش حاصرتنا فاستشهد اثنين من وحدات حماية الشعب YPG والاثنين كانا والد وابنه من اهالي مدينة ديرك في كوردستان سوريا ، واصيب مقاتلين اثنين ، اما البقية فاخذوا جنازات الشهداء ،فبقي لدينا فقط اربعة من عناصر الوحدات مع سلاح الدوشكة .
١٧ . داعش هاجم عن طريق سنجار _ربيعة ايضا فقاومناهم بذلك العدد القليل ، ولكنهم التفوا حولنا ودخلوا ربيعة وحاصرونا من جميع الجهات .
١٨ . طلبت من كل بيشمركة الابقاء على رصاصة واحدة حتى يقتلوا انفسهم في الاخير ، وان لا يقعوا اسرى بايدي داعش باي شكل من الاشكال ، في وقت كان الكثيرين منهم من افراد حمايتي واربعة ابناء ، واقربائي مع عدد من ضباط الاتحاد الوطني .
١٩ . تلك الاوضاع استمرت سبع ساعات مع ضغوطات داعش من جهة ، وضغوطات اناس اخرين بأنني كنت سبب عدم الانسحاب ، واحدهم اخبرني بأنني المتسبب بمحاصرتنا وسوف يقوم باطلاق رصاصة الان في رأسي .
٢٠ ضغوطات داعش كانت تزداد ساعة بعد اخرى ، والمدنيين كانوا قد عبروا ربيعة ، وبعدها قمت بأمر الانسحاب من ربيعة التي كانت تكتظ بالدواعش .
٢١ . صعدنا الى السيارات وامرت بالمرور بين الدواعش والاشتباك معهم ، واذا تطلب الامر ندخل معهم في حرب الشوارع ، حتى ندخل الى “غرب كوردستان ” شمال سوريا عبر معبر تل كو جر الحدودي ، وقتل اي عنصر يصيب في الاشتباك وانا اولهم حتى لا نقع اسرى ،لانني سوف لن اتخلى عن اية جرحى خلفي حتى وان كان ابني سوف اقتله .
كنت اقود السيارة والبيشمركة عبر النوافذ اشتبكوا مع داعش ، فاصيب ٤ بيشمركة ،ثلاثة منهم في سيارتي ، وواحد في سيارة اخرى، وهكذا وصلنا لحدود رؤژئافا ” شمال سوريا ” .
٢٢. مقاتلوا وحدات حماية الشعب استلموا جرحانا واوصلوهم لمشفى ديرك في مقاطعة الجزيرة ،وبقينا نحن في منفذ تل كوجر الحدودي مع وحدات الحماية .
في المحصلة استطعنا انقاذ ١١ الف ايزيدي من الابادة .
ملاحظة : بسبب عدم انسحابي تعرضت للاستجواب من قبل بعض المسؤولين ،واخبروني ” كان من الاجدر ان تنفذ اوامر قيادتك ” .
فاخبرتهم ” بسبب بقائنا انقذنا حياة الاف الايزيديين ” .
فقالوا لي ” لا مشكلة في قتل بضعة الوف من الايزيديبن ، في وقت تم قتل الاف اخرى منهم ” .
قال احد المسؤولين ” لو كان الامر بيدي لقمت باعدام قادر خوراني وهو الان مسؤول وانا لست في موقع المسؤولية .
فهل الحق ان يتم اعدامي انا ، ام اعدامه ؟
ڕۆژی ( ۳ / ۸ / ۲۰۱٤ ) چی ڕویدا ؟
لێرە بەشێکی زۆر کەم لەڕاستی ڕوداوەکان باس دەکەم کە لەو ڕۆژە ڕەش و شومەدا ڕویان داوە
ئێمە لە ناحیەی ( ربیعه ) بوین .
۱- سەر لەبەیانیەکەی هەوالی کەوتنی چەند گوندێکی سنوری شنگالمان پێ گەیشت .
۲- بۆ کاتی نیوەڕۆ هێزەکانی سنوری شنگال پاشە کشێیان کرد بەبێ شەڕ .
۳- دوای نیوەڕۆ ( سنونێ ) و سنوری ( سنونێ ) چۆل کرا بەبێ شەڕ .
٤- ئەو هێزانەی پاشەکشیان دەکرد لە سنوری شنگال و ( سنونێ ) بەلای ئێمە دا تێدەپەڕین بۆ سحێلا بەبێ وەستان .
٥- نزیکی نیوەڕۆ لەلایەن ڕێکخستنەکانی یەکێتی و خەلکی یەکێتی لە سنوری ( شنگال و سنونێ و خاناسۆر ) پەیوەندیم پێوە کرا کە بارودۆخ زۆر خراپە کەس نیە بەرگری بکا ، گوتیان ئێمەو خەلک کە بە هەزارانن دێین بۆ ( ربیعە ) ئەگەر ئێوە لەوێ بمینێن ئەگەر نا داعش لە ڕێگای ( عوێنات ) بێت بۆ ( ربیعە ) هەمومان دەکەوینە بەردەستی داعش و کۆمەلکوژمان دەکەن ، گوتم ئێمە لێرەین و دەشمینێین هەموو خەلک بڕوا من ناڕۆم ئەگەر سەری خۆشم لەسەر دانابی .
٦- خەلکی ( شنگال و سنونێ و خاناسور ) بەرەو ئێمە بەڕێکەوتن .
۷- هێزەکانی داعش لەو کاتەدا لە ڕێگای ( عوێنات ) پێشڕەویان کرد بۆ لای ئێمەو تەقە دەستی پێ کرد لە شوێنی خۆیان ڕامانگرتن .
۸- هێزەکانی لای ئێمەش لە ( ربیعە ) خۆیان کۆکردەوە بۆ ڕۆیشتن .
۹- داوام لێکردن بمێننەوە لەبەر ئەوەی خەلک لە ڕێگایە بۆلای ئێمە دێ ناکرێ شوێنەکە چۆلکەین بۆ داعش هەرچەند گوتم بێ سودبوو .
۱۰ – ئاگاداری سەروی خۆم کردەوە لەوەی هێزەکانی لای ئێمەش پاشەکشێ دەکەن ، گوتیان ئێستا وەلامت دەدەینەوە بزانین چۆن دەبێ .
۱۱- دوای نیو سعات تەلەفۆنیان بۆ کردمەوە گوتیان هێزەکەت پاشەکشێ پێ بکە ، گوتم چۆن پاشەکشێ دەکەم خەلک بەڕێوەیە بۆ لای ئێمە داعشیش وا دوبارە هاتەوە پێشێ ، گوتیان فەرمانت پێ دەکەین پاشەکشێ بکە ، گوتم خەلکی ژن و مندال و مەدەنی بەڕێوەن بەبێ شەڕو بەرگری لێیان بەهیچ شێوەیێک پاشەکشێ ناکەم لەبەر ئەوەی بەرپسیار دەبم لەبەرامبەر خواو خەلک .
۱۲ – دوای ( ۱۰ ) خولەک دوبارە پەیوەندیان کردەوە کە پاشەکشێ بکەم گوتیان فەرمانەو جێبەجێی بکە ، گوتم بۆ بەرگری و پێشڕەوی هەرکەسێک فەرمان بکا بە قسەی دەکەم و بە بەرپرسی خۆمی دەزانم بەلام بۆ پاشەکشێ بێ بەرگری و شەڕ فەرمانی هیچ کەسێک جێبەجێ ناکەم و کەس بە بەرپرسی بالای خۆم نازانم گوتم نە منالێکی کورد نە بستێکی خاکی کوردستان بەبێ شەڕ ڕادەستی داعش ناکەم ، ئەوەبوو داواین لە جێگرەکەم کرد کە سەربە یەکەی ( ٨٠ ) بوو خۆی و پێشمەرگەکانی پاشەکشێ بکەن ئەوانیش پاشەکشیان کردو بەجێیان هێشتم .
۱۳ – داعش لەو کاتەدا پەلاماری داین و ئێمەش بەرگریمان کرد و داوام لە فەرماندەکانی ( YPG ) کرد هێزی زیاتر بێنن لەبەر ئەوەی هێزەکانی لای خۆمان لە پاشەکشێدان و خەلکی هاولاتیش لە سنوری شنگال بەڕێوەیە و داعشیش دەیهەوێ ( ربیعە ) بگرێ ، ( YPG ) لەماوەیێکی کورت هێزەکانیان زیادی کردو هێزی ئاسایشی ڕۆژئاواش هاتن و گەیشتنە لامان .
۱٤- سەرەتای ئاپۆڕای خەلکی شنگال گەیشتنە لامان و داعش بۆ جاری سێیەم پەلاماری داین و بەرپەرچمان دانەوە .
۱٥- بۆ نزیکی عەسر هەڤالانی ( YPG ) گوتیان هێزی پێشمەرگە هەر نێوان ( شنگال و ڕەبیعە ) یان بەرنەداوە زانیاریمان هەیە کەوا نێوان ( ڕەبیعەو سحێلا ) شیان چۆل کردوە داعش لە سنوری ( زوماڕ ) بەرەو سنوری ( سحێلاو ڕوژئاوا ) بەڕێ کەوتون مەترسیمان هەیە داخلی ڕۆئاوا بن ئەو شوێنانە هێزی کەم لێیە ناچارین بڕۆین ئەو شوێنانە پڕکەینەوە گوتم ئێرەش هێزی کەمی لێیە من تەنها ( ۲۷ ) کەسم لا ماوە سنورەکەش زۆر بەرفرەوانە هەندێک هێزم بۆ بێلنەوە گوتیان باشە ( ۱۰ ) YPG و ( ٤ ) YPJ و دۆشکەیێکی ( ۱۲ ملم ) بە ( ۸٥ ) فیشەکەوە بەجێ دێلین بۆت منیش ناچار ڕازی بوم .
۱٦- ئەوان بەڕێ کەوتن و داعش پەلاماری داین ( ۲ ) شەڕڤانی YPG شەهیدبون کە هەردوکیان کوڕو باوک بون خەلکی ( دێرک ) بون وە ( ۲ ) شەڕڤانیش بریندار بون ئەوانی تر تەرمی شەهیدو بریندارەکانیان بردەوە ڕۆژئاوا ئێمە تەنها ( ٤ ) شەڕڤانی ( YPJ ) بە دۆشکەیێکەوە لەلامان مانەوە .
۱۷ – داعش لە ڕێگای شنگالیشەوە گەیشتن ڕێگەمان لێگرتن بەو هێزەکەمە دواتر لێمان سوڕان داخلی ناو ( ربیعە ) بون پشتمان گیرا بە تەواوی ئابلوقە دراین .
۱۸- داوام له پێشمەرگەکان کرد فیشەکێک بێلنەوە بۆ ئەوەی خۆیانی پێ شەهید بکەن لە کۆتاییدا وە بەهیچ شێوەیێک خۆیان تەسلیم بە داعش نەکەن کە زۆربەیان پاسەوان و چوار کوڕو کەسوکارم بون لەگەل هەندێک ئەفسەری خۆڕاگری یەکێتی .
۱۹ – ئەم دۆغە زیاتر لە ( ۷ ) کاتژمێری خایاند لەلایێک فشاری داعش زیادی دەکرد لەلایێک فشاری هەندێ کەس کەوا تاوانباریان دەکردم بەوەی پاشەکشێم نەکردوە تەنانەت یەکێکیان گوتی خەتای تۆیە گەمارۆ دراوین ئێستا دێم گولەیێکت لەکەلەی سەر دەدەم و دەتکوژم .
۲۰ – فشاری داعش و گەمارۆ و دۆغەکە سات بەسات خراپتر دەبوو خەلکی مەدەنیش دەمێک بوو دەرباز ببون ئینجا بڕیارم دا بەناو ڕەبیعەدا کە پڕ بوو لە داعش پاشەکشێ بکەین .
۲۱ – لە سیارەکانمان سەرکەوتین گوتم بەناو داعشدا دەڕۆین تەقەیان لێدەکەین ئەگەر لێماندرا سەیارەکانمان پەکی کەوت بەشەڕی کۆلان بەکۆلان خۆمان دەگەینینە ڕۆژئاوا ( تل کۆچەر ) هەر کەسێکیش بریندار بوو شەهیدی کەن بەجێی مەهێلن تەنانە ئەگەر خۆشم بوم منیش هەرکەسێک برینداربێ بەجێیناهێلم بە برینداری ئەگەر کوڕی خۆشم بێ شەهیدی دەکەم ، ئیتر بەڕێ کەوتین من خۆم سەیارەکەم لێخوڕی و پێشمەرگەکانیش لە جامی سیارەکان تەقەیان لە داعش کرد ، ( ٤ ) پێشمەرگە بریندار بون سێیان لەناو سەیارەکەی من یەکێکیش لە سیارەکانی تر بەشەڕ خۆمان گەیاندە ڕۆژئاوا .
۲۲- شەڕڤانان بریندارەکانیان لێوەرگرتین و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ( دێرکیان ) کرد لە کانتۆی جەزیرە و ئێمەش ماینەوە لەگەل شڕڤانان لە دەروازی ( تەلکۆچەر ) ی سنوری .
سەر ئەنجام توانیمان گیانی زیاتر لە ( ۱۱۰۰۰ ) یانزە هەزار برا ئێزیدیەکانمان ڕزگار بکەین لە کۆمەل کوژی
تێبینی :
ـــ لەسەر پاشەکشە نەکردنم لەلایەن هەندێ بەرپرس چەندین جار لێپرسینەوەم لەگەل کراوە پێم گوتراوە دەبوایە فەرمانی سەروی خۆت جێەجێ بکەی .
گوتومە بەهۆی مانەوەمان ژیانی هەزاران ئێزیدی ڕزگاری بوە .
گوتویانە کێشە نەبو هەزاران ئێزیدی تێداچون با ئەو چەند هەزارەش تێداچوبانایە .
ـــ بەرپرسێک گوتبوی هیچم بەدەستبا ( قادر خۆرانی ) م اعدام دەکرد ، ئێستا ئەو بەرپرسەو منیش نابەرپرس .
ئایا من هەقی اعدام کردنم هەیە یان ئەو ؟